سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. هەوڵێک بۆ شکاندنی پەیکەری سەرۆکێکی پێشووتری ئەمریکا شکستی هێنا

فۆتۆ: 
2020-06-23

5464 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت، گرژی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا ڕوودەدات دوای ئەوەی خۆپیشاندەران دەیانەوێت پەیکەری ئەندرۆ جاکسۆنی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا تێکبشکێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکان ڤیدیۆی گرژی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانیان بڵاوکردەوە کە تیایدا، خۆپیشاندەران دەیانەوێت پەیکەری ئەندرۆ جاکسۆن سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا تێکبشکێنن، لەو کاتەدا پۆلیس رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبێتەوە و خۆپیشاندەران لە پەیکەرەکە دوردەخەنەوە.

ئەندرۆ جاکسۆن، حەوتەمین سەرۆکی ئەمریکا بوو، لە نێوان ساڵانی ١٨٢٩ تاوەکو ١٨٣٧ سەرۆکایەتی ئەمریکای کردووە، لە کاتی دەسەڵاتیدا فەرمانی کرد بە دەرکردنی هەزار هاوڵاتی نەتەوەی هیندییە سوورەکان لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریکادا، تاوەکو زەوییەکە بۆ کشتوکاڵ کردن بەکاربهێنێت، ئەوەش وەک نیشانەیەکی چەوساندنەوەی هاوڵاتیان دەبینریت و لە ئێستادا ئەمریکییەکان دەیانەوێت پەیکەری سەرجەم ئەو کەسانە بشکێنن کە لە پێشوودا هاوڵاتیانیان چەوساندووەتەوە.