سەردێڕ:

چەند خواردنەوەیەکی سروشتیی بۆ پاککردنەوەی جگەر

فۆتۆ: 
2020-06-23

14871 جار خوێندراوەتەوە

جگەر یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە و هەموو کاتێک بە بەردەوامی کار دەکات بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی جەستە.

دایەتی خۆراکیی ناتەندروست و زیادبوونی کێشی جەستە و توشبوون بە نەخۆشیی جۆراوجۆر، ڕەنگە کارگەریی بکەنە سەر تەندروستیی جگەر.

یەکێک لە سەرچاوەکانی پاراستنی تەندرستیی جگەر، جۆری ئەو خواردن و خواردنەوانەن کە ڕۆژانە دەخورێن.

ماڵپەڕی "Health & Human Research" لە بابەتێکی زانستییدا ئاماژەی بە چەند خواردنەوەیەکی سروشتیی کردووە، کە لە لایەن پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستییەوە وەکو سەرچاوەیەک بۆ پاککردنەوەی جگەر ڕێنمایی دەکرێن، لەوانە:

-شەربەتی گێزەر (ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین A تیادایە کە سەلمێنراوە جگەر لە نەخۆشیی دەپارێزێت).

-شەربەتی سەوزەوات بە گشتیی

-چای سەوز (دەوڵەمەندە بە ئەنتایئۆکسیدێنت)

-چای زەردەچەوە بە لیمۆ و بیبەری ڕەش

-شەربەتی لیمۆ و پرتەقاڵ

-شەربەتی چەوەنەر

ب.ع