سەردێڕ:

مەترسییەکی نوێی بێخەوی ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-06-23

11397 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر بێخەویت و شەوان کێشەی زۆرت بۆ دروست دەبێت تا خەوت لێدەکەوێت بەدوای یارمەتیدا بگەڕێ، چونکە توێژینەوەیەک دەریخستووە بێخەوی دەبێتە هۆی جەڵتە و چەند نەخۆشییەکی دڵ.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "CNN" زانایانی پسپۆڕ لە جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی گشتی ماساچوسێتسی بۆستن لە ئەمریکا توێژینەوەیەکی نوێیان کردووە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان بێخەوی "Insomnia"و نەخۆشییەکانی دڵ، زاناکان سێ پرسیاریان لە نزیکەی نیو ملیۆن کەس کردووە:

لە کاتی خەو یان خەولێکەوتندا کێشەیان هەبووە؟

بەیانیان زوو خەبەریان بووەتەوە و نەتوانن بخەونەوە؟

کێشەی تەرکیزیان هەبووە بە ڕۆژ بەهۆی بێخەوییەوە؟

پاش ١٠ ساڵ لە توێژینەوەکانیان زاناکان سەرنجی تەندروستی کۆئەندامی دڵ و خوێنی کەسەکانیان داوە و ئەوانەی کە هەر سێ نیشانەکەی بێخەوییان تێدا بووە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی شاخوێنبەر و خوێنهێنەرەکان %٢٢ زیاتر بووە لە کەسی ئاسایی.

هەروەها %١٠ ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زیاتر بووە لەوانەی کێشەی خەویان نییە، ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهات پاش ئەوەی فاکتەری دیکەی وەک جگەرە و کحول لەنێو فاکتەرەکاندا دەستکاری کران، واتا ئەو کەسانەی کێشەی بێخەوییان هەبووە، بە جگەرە و بێ جگەرەشەوە هەمان ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی دڵ و خوێن هەبووە.