سەردێڕ:

هۆکارەکانی ئازاری خوارەوەی مل

فۆتۆ: 
2020-06-22

12417 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر رۆژانە تووشی ئازار دەبن لە کۆتایی ملیاندا، زۆرکات ئەم ئازارە دەبێتە مایەی ناڕەحەتییەکی زۆر و دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئازار لە شانەکانیشدا، بۆ ئەمەش دەبێت چەند رێگەچارەیەکی گونجاو بگیرێتە بەر.

لە بابەتێکی تەندروستیی ماڵپەڕی العربیةدا ئاماژە بەوەکراوە، ئازاری مل دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ شێوازی خراپی دانیشتنی رۆژانە، ئەمەش زیاتر ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بۆماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر لەبەردەم کۆمپیوتەردا کاردەکەن.

هەروەها ئەو کەسانەی کە رۆژانە بۆماوەیەکی زۆر مۆبایل بەکاردەهێنن، لەگەڵیدا بەشێوەیەکی هەڵە دادەنیشن و مل دەنوشتێننەوە، تووشی هەمان کێشە دەبن.

بۆ رزگاربوون لەم ئازارانەش دەبێت کەشێکی گونجاو و تەندروست بۆ کارکردن سازبکرێت، بەجۆرێك کورسییەکە گونجاوبێت بۆ حەوانەی پشت، هەروەها مێزەکە تایبەتمەندی بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی هەبێت.

هەروەها بۆ مۆبایلە زیرەکەکەش دەبێت چاوەکان نزمبکرێنەوە نەك مل بنوشتێنرێتەوە، بۆئەوەی زیان بە مل نەگات و تووشی ئازار نەبێت.