سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمبوونەوەی مەگنیسیۆم لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-06-21

15495 جار خوێندراوەتەوە

ئالودەبوون بە خواردنە شیرینییەکان و خواردنەوە گازییەکان و خواردنە خێراکان و چوونە تەمەنەوە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی مەگنیسیۆمە لە جەسەتدا، کە کەمبوونەوەشی گرفتی تەندروستیی دروست دەکات.

ماڵپەڕی هێڵسی لاین لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، مەگنیسیۆم گرنگە بۆ جەستە کە بەرپرسە لە ٣٠٠٠ کارلێکی کیمیایی و زیندە کیمیاییەکان لە جەستەدا، کاریگەریی هەیە لەسەر فشاری خوێن و زیندەچالاکییەکانی خۆراک و ئەرکی سیستمی بەرگریی و چەند کارێکی تری لە ئەستۆدایە، هەر بۆیە کەمبوونی برەکەی چەند نیشانەیەک لە جەستەدا دەردەکەوێت، لەوانەش:

زیادبوونی ئارەزووی خواردەن شیرینییەکان

گرژبوون و هەوکردنی ماسولکەکان

هەستکردن بە ماندوێتی و خەواڵووی بەبێ هیچ هۆکارێک

زیادبوونی گرفتی ئیسک وەک شکاوی و ئازار

لەرزینی جەستە

زیادبوونی فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ

توشبوون بە قەبزی

هەستکردن بە ژانەسەری توند و لا ژانەسەر

زیادبوونی لێدانەکانی دڵ

هەستکردن بە خوران و دروستبوونی پەڵە لە پێستدا

هەستکردن بە کۆکە و خورانی قورگ و سڕبوونی  دەست و پەنجەکانی قاچ و لاوازبوونی نینۆکەکان

ئەو خۆاراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم: جەرەسات، پاقلەمەنییەکان، فاسۆلیا، میوەی تازە، سەوزەوات لەگەڵ ماسی، ئەگەر خۆراکەکان سوودی نەبوو باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

7 أعراض تدل على نقص المغنيسيوم - ويب طب

ئ.ل