سەردێڕ:

دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی پرۆستات

فۆتۆ: 
2020-06-21

8626 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی پرۆستات کاتێك روودەدات کە خانەکانی پرۆستات بەشێوەیەکی ناسروشتی لەت دەبن و ناتوانرێت کۆنترۆڵیان بکرێت، هەرچەندە ئەم نەخۆشییە زوو دیاری بکرێت ئەوا هەلی رزگاربوون لێی خێراتر دەبێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "The Sun"ی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردوە، وێڕای ئەوەی کە زۆرینەی جۆرەکانی شێرپەنجەی پرۆستات لەسەرخۆی گەشە دەکات، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا گەشەی خێرا دەبێت و مەترسیداردەبێت، بەهۆی ئەمەشەوە گرنگە نیشانەکانی بزانرێت تا زوو چارەسەری بۆبکرێت.

دیارترین نیشانەکانی بریتین لەمانەی خوارەوە:

- قورسبوونی میزکردن

- هاتنی میز بە خاوی لەکاتی میزکردندا

- ویستی میزکردن زۆربێت بەتایبەت لە شەواندا

- لە رۆژدا ویستی میزکردن زۆردەبێت و هەندێكجار هەست بە تەڕی دەکرێت بەر لەوەی بگەنە تەوالێت

- ئازاری پشت یان ران یان یان حەوز

- ئازاری لەکاتی هاتنی سپێرمەکاندا

- بوونی خوێن لە میز یان لەگەڵ سپێرمەکاندا

- دابەزینی کێش بەبێ هۆکار

Supporting men with prostate cancer during the Covid-19 pandemic ...

ب.ع