فۆتۆ:
2020-06-21
30709 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ خۆرگیرانی ئەڵقەیی ئاسمانی عێراق و هەرێمیشی گرتەوە و بۆ نزیکەی دوو کاتژمێر بەردەوامبوو، ئاژانسەکانی هەواڵیش ڤیدیۆی تەواوی خۆرگیرانەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
خۆرگیرانەکە لە کاتژمێر ٧:٢٧ خولەکی بەیانی دەستیپێکرد و لە کاتژمێر ٨:٣٤ خولەکدا گەیشتە لوتکە و لە کاتژمێر ٩:٥٠ خولەکیشدا کۆتاییهات.
لەوبارەیەوە، کەشناسی هەرێم رایگەیاندبوو، کە نابێت ڕاستەوخۆ و لە رێگەی تەلسكۆب و دووربین و كامێرا سەیری خۆر بکرێت، چونكە زیانی ڕاستەوخۆ بە چاو دەگەیەنێت.