سەردێڕ:

ئەو شتانەی نابێت لە گەرماودا دابنرێن

فۆتۆ: 
2020-06-20

23900 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەی خەڵکی وا ڕاهاتوون کە کەرەستە پێویستەکانی کاتی خۆشۆردن لەناو گەرماو (حەمام)دا دابنێن وەك فڵچەی ددان و لفکە و خاولی و شتومەکە پێویستەکانی دیکە، لەکاتێکدا ئەم کارە هەڵەیە و ئەگەری هەیە مەترسیی لەسەر تەندروستی دروست بکات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "Reader’s Digest" ئاماژەی بە دیارترینی ئەو شتومەکانە کردووە کە نابێت لەناو گەرماودا دابنرێت، بەم جۆرە:

١. خاولی:

خاولی یەکێکە لەو کەرەستانەی کە بەڕاددەیەکی زۆر بەکتریا لەسەری کەڵەکە دەبێت، بۆیە نابێت لەناو گەرماودا دابنرێت هەروەها دەبێت هەر ئەندامی خێزانێك خاولی تایبەت بەخۆی هەبێت.

٢لفکە:

دەبێت هەموو دوو مانگ جارێك لفکە بگۆڕدرێت هەروەها نابێت لەناو گەرماودا دابنرێت چونکە بەتەڕی دەمێنێتەوە و بەکتریا لەسەری گەشە دەکات.

٣سەبەتەی جل:

نابێت هەموو جلوبەرگەکان لە سەبەتەی جلدا دابنرێت بەڵکو دەبێت خاولی بخرێتە سەبەتەیەکی جیاوازەوە و لەناو گەرماودا دادەنرێت.

٤فڵچەی ددان:

دەبێت فڵچەی ددان هەموو سێ مانگ جارێك بگۆڕدرێت و دوای بەکارهێنان بە ئاو بشۆردرێت و پاكبکرێتەوە، هەروەها لەگەرماودا دانەنرێت بۆئەوەی بەکتریای بۆ نەگوازرێتەوە.

٥شوشەی شامپۆ:

کە شامپۆ و بەلسەم تەواو دەبێت پێویستە راستەوخۆ قوتووەکەی فڕێبدرێت چونکە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریا و دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

٦ماکیاژ و ئێکسسوارات:

دانانی ئێکسسوارات لە گەرماودا وادەکات ژەنگ بکەن و تووشی ئۆکسان ببن، هەروەها ماکیاژ نابێت لە گەرماو دابندرێت چونکە تێكدەچێت و خراپ دەبێت.