سەردێڕ:

هەشت خواردن لاسەرئێشە کەمدەکەنەوە

فۆتۆ: 
2020-06-19

10835 جار خوێندراوەتەوە

لەوانەیە بیستبێتت ئەو کەسەی لاسەرئێشەی هەیە دەڵێت، ئامادەیە هەموو شتێک بکات تەنیا ئازارەکەی نەمێنێت، هەرچەندە کێشەکە پەیوەندیی بە هۆرمۆن و دڵەڕاوکێوە هەیە، بەڵام خۆراکیش رۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە چارەسەکردنیدا.

لاسەرئێشە بریتییە لە ئازارێکی زۆری تەنیشتەکانی کەللەسەر و بە گشتی سەرگێژخواردن و رشانەوە و هەستیاریی بە رووناکی لەگەڵدایە، دەکرێت لە چوار کاتژمێرەوە بۆ سێ رۆژ بخایەنێت.

ماڵپەڕی فوود سەیفتی ئاماژەبەوەدەکات، هەندێک خواردن هەن لاسەرئێشە زیاددەکەن، لەوانە ماست و پەنیر و ماددەی پارێزەر کە دەکرێتە نێو خواردنە لە قوتوونراوەکانەوە، هەندێک خواردنی دیکەش هەن کە دەکرێت یاریدەدەربن لە کەمکردنەوەی ئازار و سەرئێشەکەدا.

١. تۆوەکان و شۆفان

٢. ماسی

٣. گۆشت

٤. چەرەسات

٥. سەوزە

٦. میوە

هەرچەندە هەندێک کەس هەستیارییان بە هەندێک میوە هەیە و لەوانەیە سەرئێشەکەیان پێی زیادبکات، بەڵام بە گشتی میوەکات زۆربەیان ئازاری لاسەرئێشە کەمدەکەنەوە.

٧. کافێین

٨. ئاو

29 Trigger Foods for Migraine

ب.ع