سەردێڕ:

یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

فۆتۆ: 
2020-06-16

80570 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی عەرەبی بۆ زانستەکانی گەردوون و فەلەک، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ساڵی ٢٠٢٠ی دەستنیشانکرد.

ئیبراهیم جەروان ئەندامی یەکێتییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عەرەبییەکان دەڵێت، "چاوەڕوان دەکرێت هیلالی مانگی زی الحجەی ساڵی ١٤٤١ ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٣٣ خولەک لەدایک ببێت، واتا دوای ئاوابوونی خۆر، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەش بە چاو دەبینرێت، بەمەش چوارشەممە ٢٢ی تەمووز سەرەتای زی الحجە بێت، ڕۆژی هەینی ٣١ی تەمووز یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان بێت."

جەروان باسی لەوەش کردووە، عەرەفەش ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی تەمووز دەبێت.

شایەنی باسە، بەرپرسێکی گەورە لە وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە جەختی لەوە کردوەتەوە، دەسەڵاتدارانی سعودیە تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی حەجی ئەمساڵ دەکەن، کە لە ساڵی ١٩٣٢ـەوە یەکەمجار دەبێت ڕووبدات. ئەمەش دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا بەربەستی ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.