سەردێڕ:

١٠ راستی سەرنجڕاکێش لەبارەی تایتانیکەوە

فۆتۆ: 
2020-06-16

13685 جار خوێندراوەتەوە

کەشتیی تایتانیک لە ١٤ی نیسانی ١٩١٢دا خۆی کێشا بە شاخێکی سەهۆڵیندا، کە بووە هۆی ژێرئاوکەوتنی، نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا. چەند زانیارییەکی سەیر کە نەتدەزانی لەسەری لێرەدا دەخوێنیتەوە.

ماڵپەڕی ستارز ئینسایدەر بابەتێکی لەسەر کەشتیی تایتانیک بڵاوکردووەتەوە و، تیایدا چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو، کە زۆرترین کەس نایزانن سەبارەت بە ڕووداوەکە.

١. کەشتییەکە دوو کاتژمێر و ٤٠ خولەکی ویست لەکاتی پێکدادانەوە تا بە تەواوی ژێرئاو کەوت.

٢. ماسابومی هۆسۆنۆ، هاوڵاتییەکی یابانی بوو، پاش ئەوەی بە شێوەیەکی سەیر ڕزگاری بوو، خەڵکی وڵاتەکەی بە ترسنۆک لە قەڵەمیاندا، چونکە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا نەمردووە.

٣. نانەوای کەشتییەکە توانیبووی لە ساتی نوقمبوونی کەشتییەکەدا هێندە کحول بخواتەوە، کە بەرگەی سەرمای ئاوی زەریاکە بگرێت و بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر بە زیندوویی بمێنێتەوە تا کاتی ڕزگارکردنی.

Image result for titanic baker

٤. تێچووی فیلمی تایتانیک، کە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بوو، زیاتربوو لە تێچووی دروستکردنی خودی کەشتییەکە، کە ٧.٥ ملیۆن دۆلاری تێچووە و ئەگەر نرخەکەی هاوتای دۆلاری ئێستا بکەین دەکاتە ١٩٠ ملیۆن دۆلار.

٥. جەستەی تەنیا ٣٣٣ کەس دۆزرایەوە لە کۆی نزیکەی هەزار و ٥٠٠ قوربانیی ڕووداوەکە.

٦. دوکەڵکێشی چوارەمی تایتانیک هیچ سوودێکی نەبوو، تەنیا بۆ جوانکردنی کەشتییەکە دروستکرابوو.

Image result for titanic

٧. کلاسی یەکەمی کەشتییەکە، نرخی ٨٧٠ پاوەندی ئەوکاتە بوو، کە دەکاتە ٩٨ هەزار دۆلاری ئێستا.

٨. ئەو شاخە سەهۆڵەی بووە هۆی ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکە، نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایین دروستبووە.

٩. هاوشێوەیەکی تایتانیک دروستدەکرێت کە ساڵی ٢٠٢٢ دەکەوێتەکار و ناوی "تایتانیکی دوو"ە.

١٠. ئەگەر کارێک نەکرێت بۆ ڕزگارکردنی پاشماوەی کەشتییەکە، لە ماوەی ٢٠ ساڵی دیکەدا بەکتریا بە تەواوی هەمووی شیدەکاتەوە.

Image result for titanic bacteria eating

ب.ع