سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمی ئاسن لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-06-15

42018 جار خوێندراوەتەوە

ماددەی ئاسن یەکێکە لە ماددە کانزاییەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەکانی پیری، بەڵام کەمبوونی ئەم ماددەیە لە جەستەدا کاریگەری خراپ بۆ تەندروستی لەش دروست دەکات.

Image result for ‫اعراض نقص الحديد في الجسÙ
‬‎

هەروەک ماڵپەڕی "webteb" لە هەواڵێکدا نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسنی نووسیووە، دەریدەخات کاتێک جەستە ماددەی ئاسنی کەم دەبێت ئەوا هەست بە هیلاکی و بێهێزی دەکات بەهۆی باش نەگەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن.

کەمی ماددەی ئاسن کاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی لەگەڵ شکانی نینۆک و زەردبوونی، جگەلەمانەش دەبێتەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری وەکو زوو چرچبوونی پێست و ماندوو دەرکەوتنی ڕوخسار.

Related image

سەرگێژخواردن و تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و تووشبوون بە نەخۆشی ئەنیمیا لەو نیشانانەن کە دەریدەخات جەستەت ماددەی ئاسنی کەمە، لاوازبوونی ئێسکەکان و هەستکردن بە ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان لە نیشانە دیارەکانن.

ئ.ل