سەردێڕ:

خواردنی سیر بە گەدەی بەتاڵ چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

فۆتۆ: 
2020-06-13

20279 جار خوێندراوەتەوە

سیر یەکێكە لە ماددە خۆراکییانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە چێشتخانەکاندا، و دەکرێت خواردنە هەمەجۆرەکانەوە و کەسانێکی زۆر رۆژانە دەیخۆن، کە ئەمەش چەندین سوودی گرنگ بە جەستەیان دەبەخشێت.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستیی ماڵپەڕی "food.ndtv" ئاماژە بەوەکراوە، خواردنی سیر بە گەدەی بەتاڵ چەندین سوودی گرنگی دەبێت، بەم جۆرە:

-بەسوودە بۆ دابەزاندنی بەزرە فشاری خوێن و ئاستی کۆلیسترۆل لە خوێندا.

-خواردنی سیر بە کاڵی لە بەیانیاندا یارمەتیدەرە بۆ هاندانی کرداری هەرس و ئارەزووی خواردن، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری کێشەکانی سك وەك سكچوون.

-بڕێکی زۆر دژە ئۆکسیدەکان و پێكهاتەکانی کبریتی دژە کەڕووی تێدایە، لەوانەش ئەلیسین و ئەلین و ئەجون، لە هەموو ئەم ماددانە یارمەتیدەرن بۆ چارەسەری سەرمابوون و کۆکە.

-یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسیدەکان و تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە.

-سیر یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن، کرانەوەی دەمارەکان، کە ئەمەش وادەکات خوێن باشتر بە دەمارەکاندا بڕوات.

-بوونی پێكهاتەی "سلفهیدریڵ" لە سیردا وادەکات یارمەتیدەر بێت بۆ رزگاربوون لە ماددە ژەهرەکان لە جەستەدا.

-هەندێك پێکهاتەی تێدایە کە یارمەتیدەرن بۆ سوتاندنی چەورییە زیادەکان لە جەستەدا، کە ئەمەش وادەکات کێش دابەزێت.

-دەوڵەمەندە بە ماددەی "ئەلیسین" کە وادەکات کۆنترۆڵی رێژەی شەکر بکرێت لە خوێندا و دابەزێت.

-بە پێكهاتەیەکی باش دادەندرێت بۆ پارێزگارییکردن لە تەندروستیی جەستەیی و مێشكی، بەتایبەت ئەگەر بە گەدەیەکی بەتاڵ بخورێت، ئەوا یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی میزاج و رووبەڕووبوونەوەی خەمۆکی.

-یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە شێرپەنجە، بەهۆی بوونی ماددەی کبریت لە پێكهاتەیدا، کە وادەکات گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان کەمببێتەوە.

-تەندروستیی سییەکان باشتر دەکات و پاکیان دەکاتەوە، هەروەها ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی سییەکان کەمدەکاتەوە وەك: رەبوو، هەوکردنی  گیرفانە هەواییەکان، کۆکە و سیل، لەگەڵ ئەمانەشدا ئاستی ئۆکسجین لە جەستەدا باشتردەکات.