سەردێڕ:

ئایا جیاوازیی هەیە لەنێوان کۆکەی توشبوویەکی کۆرۆنا و کۆکەی ئاسایی؟

فۆتۆ: 
2020-06-12

20039 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا کۆکین لە شوێنە گشتییەکاندا گومانێکی زۆر دروست دەکات، چونکە کۆکە یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی، مەرج نییە هەموو کۆکەیەک نیشانەی نەخۆشییەک بێت، یاخود بە دیاریکراوی نیشانەی کۆرۆنا بێت، دەکرێت تەنیا وەڵامدانەوەیەکی کۆئەندامی هەناسە بێت، یاخود ڕەنگدانەوەی دۆخێکی دەروونی بێت کە کەسەکە پیایدا تێدەپەڕێت.

سەرەڕای ئەوانەش، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەستەمە کۆکەی کەسێکی تەندروست کە تەنیا هەستیارییەک یان خورانێکی هەیە لە کۆکەی کەسێکی توشبوو جیابکرێتەوە.

توێژەرەکان هەستاون بە پەخشکردنی کورتە ڤیدیۆی کۆکەی کەسی نەخۆش و کەسی تەندروست بۆ ٢٠٠ خۆبەخش، لە ئەنجامدا ئەوە دەرکەوتووە، کە خەڵکی ناتوانن کۆکەی ئەو دوو جۆرە کەسە جیابکەنەوە.