سەردێڕ:

وێنە.. پێڵاوێک بۆ پاراستنی دووری نێوان کەسەکان دروستدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-06-10

9879 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک بۆ روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادکردنی دوری نێوان کەسەکان تا لە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆیان بەدوربن، جۆرە پێڵاوێکی جیاوازی دروستکردووە کە دەتوانرێت لە چێشتخانە و شوێنە گشتییەکان سوودی لێوەربگیرێت.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، گریگۆر لوپ دروستکەری پێڵاو لە رۆمانیا ڕێگەیەکی نوێی بۆ زیادکردنی دووری نێوان کەسەکان لە کۆبوونەوە و شوێنە گشتییەندا خستووەتەڕوو، کە بیرۆکەی دروستکردنی پێڵاوێکی چەرمە، بە جۆرێک بەشی پێشەوەی پێڵاوەکە زۆر درێژە کە نزیکبوونەوەی کەسەکان لە یەکتری کەمدەکاتەوە.
Serious about social distancing? Try these, goody-two shoes

گریگۆر ئاماژەی بەوەکردووە، بیرۆکەی ئەو جۆرە پێڵاوەی لە ئەکتەران و سەماکارانی سەر شانۆ لە جیهاندا وەرگرتووە، بڕی تێچووەکەی ١١٥ دۆلاری ئەمریکییە و دوو ڕۆژی دەوێت بۆ دروستکردنی.

گریگۆر کە ماوەی ٣٩ ساڵە لەو بوارەدا کاردەکات دەڵێت، کۆمەڵە کەسانێکی بینیوە لە تەنیشت یەکترەوە بوون و ڕێزی ڕێکارە یاساییەکانی تەندروستییان نەگرتووە کە پێویستە ماوە لە نێوان کەسەکاندا هەبێت، هەر بۆیە بیرۆکەی ئەم جۆرە پێڵاوەی بۆ دروستبوو، کە درێژییەکەی ٧٥ سانتیمەترە، بەو جۆرە کەسەکان پارێزراو دەبن لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆیان.
Would you wear these shoes to maintain social distance? - CGTN

ماوەی چەند مانگێکە جیهان دەرگیری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و یەکێک لە رێنماییەکانی شارەزایانیش بریتییە لەوەی، کە هاوڵاتیان دووری نێوان خۆیان و کەسێکی دیکە بپارێزن و لە یەکتری نزیک نەکەونەوە.