سەردێڕ:

ئەمریکا.. مێرمنداڵێکی ١٣ ساڵ لە ماوەی دوو ساڵدا چوار بڕوانامەی بەدەستهێنا

فۆتۆ: 
2020-05-28

4559 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، مێرمنداڵێکی ١٣ ساڵانی ئەو وڵاتە لە ماوەی تەنیا دوو ساڵدا توانیویەتی چوار بڕوانامە لە بوارەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، رەفتاری کۆمەڵایەتی و خۆ-گەشەپێدانی مرۆییدا بەدەستبهێنێت و بەوەش، بووەتە گەنجترین دەرچووی کۆلێژی فۆلێرتن لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەو وڵاتە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، مێرمنداڵە ١٣ ساڵانەکە ناوی جاک ریکۆیە و لە تەمەنی ١١ ساڵی (دوو ساڵ لەمەوبەر)ەوە خوێندنی لە کۆلێجی فۆلێرتن دەستپێکردووە و تەنیا لەو دوو ساڵەدا، چوار بڕوانامەی لە زانستە جیاوازەکاندا بەدەستهێناوە.

لەوبارەیەوە، جاک ریکۆ بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاندووە، "ئەگەرچی من تەنیا ١٣ ساڵم، بەڵام زۆر حەزم لە فێربوونە. هاوکات، ناشمەوێ هەموو شتێ بە پەلەپەل بکەم."

راشیگەیاندووە، نیگەرانە بەهۆی بەڕێوەنەچوونی رێورەسمی دەرچوون بەهۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەوڵدەدات لە ساڵانی داهاتوودا کە بڕوانامەی دیکەی بەدەستهێنا قەرەبووی ئەمجارەشی بۆ بکاتە."

بەدەستهێنانی بڕوانامە لە تەمەنێکی وەها کەمدا، یەکێکە لە حاڵەتە دەگمەنەکانی پرۆسەی خوێندن و میدیاکانی جیهان گرنگییەکی زۆری پێدەدەن.