سەردێڕ:

یەکێتی لە ساڵیادی دامەزراندنیدا کادرەکانی ناچار بە بڵاوکردنەوەی دروشم دەکات

فۆتۆ: 
2020-05-28

122037 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە نوسراوێکدا داوا لە سەرجەم ئەندام مەکتەب و کادرەکانیان دەکات لە یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیدا دروشم و پۆستەری تایبەت بەو یادە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییکاندا بڵاوبکەنەوە.

مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە نوسراوێکی نهێنیدا کە وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، بۆ بەش و نوسینگەی پەیوەندییەکانی حیزبەکەی ناردووە و تیایدا هاتووە، "بەڕێزتان ئاگاداردەکەینەوە سەرجەم ئەندام مەکتەب و ئەندامی ئەنجومەن و کادر و کارمەندانتان ئاگاداربکەنەوە، بەشداری لە یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکەن".

ئەوەش هاتووە، "بە بڵاوکردنەوەی دروشم و پۆستەرەکانی تایبەت بەو یادە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بەشداری بکەن و لیژنەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون دابمەزرێنن بۆ ئەم بابەتە و لە ئەنجامەکانی ئاگادارمان بکەنەوە".

یەکێتی نیشتمانی کوردستان پارتێکی سیاسی عیلمانی لیبراڵیی باشوری کوردستانە لە ١/٦/١٩٧٥ لە وڵاتی سوریا دامەزراوە.

.