فۆتۆ:
2020-05-27
6948 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، ١٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا، بەوەش ژمارەی توشبووان بۆ ٥٢٣ کەس بەرزبووەوە
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان، ١٦ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
ئەوەش هاتووە، "توشووەکان هەشت پیاو و شەش ئافرەت و یەک کچ و یەک کوڕی گەنجن".
ئاماژە بەوەشکراوە، " ١٤ توشبوویان بەرکەوتووی توشبووانی پێشوون و دوو توشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە".
بە پێی دواین ئامارەکان، ٥٢٣ کەس توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان لەو ژمارەیەش، ٤٠٣ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و ٥ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.