سەردێڕ:

عێراق.. ٢٨٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-27

3914 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٨٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٥٢ چاکبوونەوە و شەش گیانلەدەستدان تۆمارکرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ژینگە و تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٨٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٢٥٧ لە بەغدا، پێنج لە نەجەف، چوار لە دیالە، چوار لە واست، سێ لە بەسڕە، سێ لە کەربەلا، سێ لە کەرکوک، دوو لە سەڵاحەدین، یەک لە دیوانیە، یەک میسان، یەک لە زیقار".

ئاماژە بەوەشکراوە، "شەش کەس بە نەخۆشییەکە لە بەغدا گیانیانلەدەستداوە".

ئەوەش هاتووە، "٥٢ کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٣٣ لە بەغدا، ١٠ لە دیالە، پێنج لە بەسڕە، دوو لە میسان و دوو لە ئەنبار".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا پێنج هەزار و ١٣٥ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە ژمارەیەش ١٧٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ٩٠٤ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.