سەردێڕ:

پێنجوێن..گەنجێك لەکاتى مەلەکردندا خنكا

فۆتۆ: 
2020-05-26

9815 جار خوێندراوەتەوە

نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ڕایگەیاند، گەنجێك کە بۆ گەشتکردن و مەلەکردن لەگەڵ کەس و کاری هاتبوونە سنوری پێنجوێن، لە چەمی گۆڵێداخنکا.

ئەمرۆ سێشەممە، نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، "کاتژمێر ٥ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە لە کاتی گەشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدابوو".

ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو گەنجە بۆ گەشتکردن و مەلەکردن لەگەڵ کەس و کاری هاتبونە سنووری پێنجوێن و لە چەمی گۆڵێدا خنکاوە."  

باس لەوەشکراوە، "گەنجەکە ناوی بەهنام عوسمان تۆفیقە و تەمەنى ١٨ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی عەواڵی شاری سلێمانییە."