سەردێڕ:

سەرەڕای ناڕەزاييەکان ڤەنزوێلا نەوتى لە ئێران کڕی

فۆتۆ: 
2020-05-26

5189 جار خوێندراوەتەوە

سەرەرای ناڕەزاييەکانی ئەمريکا، يەکەمين کەشتی نەوت هەڵگری ئێران گەيشتە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕۆژنامەی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئێران هۆشیاریداوەتە نیکۆلاس مادورۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا، سەبارەت بە رێگرييەکانی ئەمريکا لە پڕۆسەی ناردنی سوتەمەنييەکان بۆ ئەو وڵاتە، لە کاتێکدا، ئەمریکا کەشتی سەربازیی لە ناوچەکەدا بۆ ئەو مەبەستە بڵاوکردووەتەوە.

باسى لەوەشکردووە، ڕەوانەکردنی کەشتيە سوتەمەنييەکانی ئێران بۆ ڤەنزوێلا رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی سزای دیکە بەسەر ئەو دوو وڵاتەدا بسەپێندرێت.

پێشتر، ئەمريکا سزای سەپاندبوو بەسەر فرۆشتنی نەوتی ڤەنزوێلادا، ئەمەش زيانی گەورەی بە کەرتی وەبەرهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە گەياند.

ڤەنزوێلا، یەکێکە لەو وڵاتانەی دەوڵەمەندە بە سوتەمەنی، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤايرۆسی کۆرۆناوە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتەدا ڕووخاوە و پاڵاوگەکانی لە کارکردن وەستاون.