سەردێڕ:

عێراق.. ٢٠٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-26

1906 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٤١ چاکبوونەوە و شەش گیانلەدەستدان تۆمارکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ژینگە و تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٠٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ١٦٨ لە بەغدا، نۆ لە نەینەوا، یەک لە دیوانیە، سێ لە بەسڕە، پێنج لە نەجەف، هەشت لە بابل، شەش لە کەربەلا، یەک لە زیقار، دوو لە دیالە، دوو لە سەڵاحەدین ."

ئاماژە بەوەشکراوە، "شەش کەس بە نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە کە پێنج لەوانە لە بەغدان و یەکێکیشیان لە دیالەیە".

ئەوەش هاتووە، "٤١ کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٢٥ لە بەسڕە، ١٠ لە کەرکوک، یەک لە دیالە، یەک لە واست، یەک لە بابل، یەک لە زیقار، دوو لە نەینەوا."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا چوار هەزار و ٨٤٨ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە ژمارەیەش ١٦٩ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ٨٥٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.