سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مێرمنداڵێکی ئیتاڵی لەدەستی ورچێک هەڵدێت

فۆتۆ: 
2020-05-26

18970 جار خوێندراوەتەوە

لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، ورچێک لە شاخێکدا بە هێواشی شوێنپێی مێرمنداڵێکی ئیتاڵی تەمەن ١٢ ساڵی هەڵگرتووە و مێرمنداڵەش بەجۆرێک لە شاخەکە دێتەخوارەوە کە ورچەکە بە ترس و دڵەڕاوکێی نەزانێت و هێرش نەکاتە سەری.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی، مێرمنداڵەکە ناوی ئەلیساندرۆیە و لەگەڵ خێزانەکەیدا گەشتی شاخەوانییان ئەنجامداوە.

هاوکات، شوێنی ڤیدیۆکەش بریتییە لەترێنتینۆ لە باکوری ئیتاڵیا و لە پاش دەرکەوتنی ورچەکە، دابەزیونەتە دامێنی شاخەکە و ناوچەکەیان چۆڵکردووە.

هەر لە ڤیدیۆکەدا، لە چەند دیمەنێکدا ورچەکە دەردەکەوێت کە دەستەکانی بەرزدەکاتەوە و هەڵدەستێتەوە.