سەردێڕ:

عێراق.. ١٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-25

2280 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٧٣ چاکبوونەوە و سێ گیانلەدەستدان تۆمارکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ژینگە و تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ١١٦ لە بەغدا، ٢٢ لە نەینەوا، چوار لە دیوانیە، سێ لە بەسڕە، دوو لە نەجەف، یەک لە بابل، یەک لە کەربەلا و یەک لە زیقار."

ئاماژە بەوەشکراوە، "سیانیان بە نەخۆشییەکە لە بەغدا گیانیانلەدەستداوە."

ئەوەش هاتووە، "٧٣ کەسی دیکە لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٥٠ لە بەغدا، ١٧ لە بەسڕە، دوو لە کەربەلا، دوو لە واست، یەک لە موسەنا و یەک لە بابل".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا چوار هەزار و ٦٣٢ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە ژمارەیەش ١٦٣ کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو هەزار و ٨١١ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.