سەردێڕ:

تەندروستیی راپەڕین: توشبووە نوێیەکەی کۆرۆنا هاوسەری توشبوویەکی پێشووە

فۆتۆ: 
2020-05-25

3243 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، ئەو توشبووەی شەوی رابردوو لەلایەن تەندروستیی راپەڕینەوە راگەیاندرا، هاوسەری توشبووەکەی چەند ڕۆژی پێشووە و خەڵکی ناحیەی حاجیاوایە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمەوە، توشبویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندرا، پرسیاری زۆر سەبارەت بەشوێنی ئەو هاوڵاتییە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە دەکرێت."

ئاماژە بەوەشکراوە، "توشبووەکە خەڵکی ناحیەی حاجیاوایە لە دەڤەری ڕاپەڕین، هاوسەری ئەو ژنەیە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیاندرا هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و لەڕێگەی مەرزی باشماخ لەوڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، "لەئێستادا خۆی و هاوسەرەکەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن و لەشاری سلێمانی کەرەنتینکراون."

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا رووی لە زیادبوون کردووە و لە ئێستاشدا بەپێی دوایین ئامارەکان ٤٩٦ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٠٣ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبووەتەوە.