فۆتۆ:
2020-05-25
1914 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لە ئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نییە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن لەو پارێزگایەدا وەستاوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتى هەریم لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری".
دەشڵێن، "لە ئێستادا کەرەنتینەکردن لە پارێزگای ھەڵەبجە نییە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن لەو پارێزگایەدا وەستاوە".
ئاماژەبەوەشکراوە، "لە وەزارەتی تەندروستییەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی ھەڵەبجە دابیندەکرێت."
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، کاوە علی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە پێشتر لە لێدوانیکدا رایگەیاندبوو، "وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێمى کوردستان بودجەی ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرجناکات".