سەردێڕ:

شانەی قەیرانەکانی عێراق: قەزای خورماتوو کەرەنتینە کرا

فۆتۆ: 
2020-05-25

34386 جار خوێندراوەتەوە

شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، کە قەزای خورماتوو، بەهۆی ئەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا زیاد بووە، کەرەنتینە کرا.

جەمال ئەکاب، وتەبێژی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەڵاحەددین، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای خورماتوو زیادیکردووە، بۆیە بۆ ماوەی دوو رۆژ قەزاکە خرایە کەرەنتینەوە.

وتیشی، "بۆ ماوەی دوو رۆژ بازاڕ و نانەواخانەکان لە قەزای خورماتوو دادەخرێن و تەنها دەرمانخانەکان کراوەدەبن".

باسی لەوەشکرد، هاتوچۆکردن لە سەرتاسەری قەزای خورماتوو قەدەغەکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندبوو، كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٦٠ كەس و ژمارەی توشبووانیش، گەیشتووەتە چوار هەزار و ٤٦٩ كەس.