فۆتۆ:
2020-05-25
8227 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار – باوەنور لە ئەنجامى ئوتومبیلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو، شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لەسەر ڕێگای کەلار – باوەنور، نزیک گوندی تازدێ، ئۆتۆمبێلێک لەجۆری بی ئێم وەرگەڕا و لەئەنجامدا شۆفێرەکەی بەناوی (ب.ن.م) لەدایکبووی ١٩٩٧ دانیشتووی قەزای کەلار گیانیلەدەستدا.
راشیگەیاند، هەر لە رووداوەکەدا، هاوسەرەکەی و دوو منداڵ برینداربوون و لە ئێستادا لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان دەکرێت.
سەڕەڕاى ڕاگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ بەشێک لە هاوڵاتیان پابەندى ڕێنماییەکان نابن و لە ماوەى ڕۆژانى قەدەغەشدا چەندین ڕووداو لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان ڕوویداوە.
لە ماوەی رابردوودا، وتهبێژی هاتوچۆی ههرێم رایگەیاند، له ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له چوار ههزار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ههرێمی كوردستاندا روویانداوە و بههۆیانهوه ٥٧٥ كهس گیانیان لهدهستداوه و زیاتر له شهش ههزار و ٨٠٠ كهسیش برینداربوون.

