سەردێڕ:

چی بکەیت بەهۆی زۆر خواردن لە جەژندا کێشت زیادنەکات؟

فۆتۆ: 
2020-05-24

3469 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای رەمەزانەوە زۆر کەس سیستمی خۆراکی تێکدەچێت بەجۆرێک لە ماوەی خواردنی هەر سێ ڕۆژی جەژندا کێشی زیاد دەکات، بەڵام دەکرێت هەر خواردنێک بخۆیت بەبێ ئەوەی کێش زیاد بکات.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، دەکرێت بەبێ ئەوەی کێشت زیاد بکات خۆت لە خواردنە جیاوازەکانی جەژن بێ بەش نەکەیت، بە پەیڕەوکردنی ئەم رێنماییانە:

ئەوەی لەسەرت پێویستە سەرەتا هەر سێ ژەمە سەرەکییەکە بخۆیت، بەڵام نابێت بە ماوەیەکی کەم لە نێوانیاندا شیرینی بخۆیت.

گرنگی زیاتر بە خواردنی سەوزە بدە لەگەڵ خواردنە دەریاییەکان کە چەوری بەسوودی تێدایە، لەگەڵ خواردنی شۆربا و مریشک و ماسی برژاو.

بۆ خواردنی بەیانیان تۆست بخۆ کە لەگەنم ئامادەکرابێت لەگەڵ پارچەیەک پەنیر یان ماست و ماستاوی بێ خوێ.

دەتوانیت خواردنەوە گازییەکان بخۆیتەوە، بەڵام بە بڕی کەم، جار جارە و لەنێوان ژەمەکاندا بیگۆڕیت بە ئاو.

گرنگی بە خواردنی میوە بدرێت کە کالۆرییەکەی کەمترە لە کالۆری شیرینییەکان، لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزشی سوک وەک ڕۆشتن بەپێ بۆ ماوەی ٣٠ خولەک.