سەردێڕ:

دهۆک.. پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-05-23

2208 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی رایگەیاند، پێنج توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری دهۆک تۆمارکرا، کە سەرجەمیان لەکاتی تەواوبوونی ئەرکدا لە بەغدا گەڕاونەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "توشبووە نوێیەکان سەرجەمیان لە رەگەزی نێرن و دانیشتووی قەزای ئاکرێن، پیشەیان پاسەوانە لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٨ ساڵدایە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بەغدا و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە لێیان، دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون و هەڵگری ڤایرۆسەکەن".

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٤٦٧ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٣٨٦ کەسیان چاکبوونەتەوە.