سەردێڕ:

گەرمیان.. پۆلیسێک بە هەڵە خۆی و هاوڵاتییەکیشی بە سەختی بریندارکرد

فۆتۆ: 
2020-05-22

3898 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە، لە ناحیەی رزگاری، پۆلیسێکیان دەستکاری دەمانچەکەی کردووە و فیشەکی لەدەست دەرچووە، بەهۆیەوە و بە هەڵە، خۆی و هاوڵاتییەکی دیکەشی بە سەختی بریندارکردووە.

عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئێوارەی هەینی، لەنێو بازاڕی ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار، لە ئەنجامی ئەو هەڵەیەدا، خودی پۆلسیەکە بە سوکی برینداربووە و هاوڵاتیەکیشی، کە لە هەمان جێگابووە، بەسەختی بریندار کردووەوو دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە."

راشیگەیاندووە، لە ئێستادا دەستبەسەر دەمانچەکەدا گیراوە و ئەو کەسەی فیشەکی لەدەست دەرچووە بەپێی مادەی ٤١٦ بەندکراوە .

باسی لەوەشکردووە، پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

بەپێی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش، فەرمانبەری چەکبەدەستی دەوڵەت پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکات و لە حاڵەتی روودانی حاڵەتێکی نایاسایی و نەخوازراودا، توشی سزای یاسایی دەبێتەوە.