سەردێڕ:

شەش خواردنەوە ئاوسانی گەدە ناهێڵن

فۆتۆ: 
2020-05-19

15126 جار خوێندراوەتەوە

ئاوسانی گەدە و سک یەکێکە لە دیارترین گرفتە تەندروستییەکانی بەشێک لە خەڵکی زۆرکات بەهۆی گرفتی جەستەیی و دەروونییەوە ڕوودەدات و ئازارێکی زۆری دەبێت.

ماڵپەڕی "Boldsky" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەکۆمەڵێک خواردنەوەی سروشتی کردووە، یارمەتیدەرە لە نەمانی ئاوسانی سک و گەدە و گرژییەکانی ڕیخۆڵە لەگەڵ ئەوەشدا کرداری هەرس باشدەکات.

بەپێی ماڵپەرەکە هەندێک کات ئاوسانی گەدە بەهۆی گرفتی تەندروستییەوە دروست دەبێت کە پێویستە چارەسەری پزیشکی بۆ وەربگیرێت، بەڵام لە بارودۆخی ئاساییدا چارەسەرەکان ئاساییە و دەتوانرێت بە ڕێککردنەوەی سیستمی خۆراکی و خووەکانی ڕۆژانە چارەسەری ئەو گرفتە تەندروستییە بکرێت، وەک بەدوربوون لە خواردنەوە گازییەکان و کهول وچەند جۆرێکی تری خۆراک.

ئەو خواردنەوانەی ئاوسانی سک و گەدە ناهێڵن:

چای نەعنا

ئاوی گوێزی هندی

ئاو

ئاو لەگەڵ لیمۆ

چای زەنجەفیل بە تامی حێل

شەربەتی فرێش

How to get rid of belly fat: The one drink that will help shift a ...