سەردێڕ:

توێژینەوەیەک هیوا بۆ کەسانی کەچەڵ دەگەڕێنێتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-19

55516 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ لەبارەی چارەسەرکردنی کەچەڵییەوە کراوە و تێیدا هاتووە، کە رەنگە ململانێی کەچەڵیی لەناو خانە بنچینەییەکانی پێستی سەردا بێت و بەکارهێنانی جۆرە چەورییەک وەکو دەرمان، دەشێت یارمەتی دووبارە دەرکەوتنەوەی تاڵە قژەکان بدات.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، زانستکارانی زانکۆی پوسانی نیشتیمانی لە کۆریای باشور توێژینەوەیەکیان لەبارەی چارەسەرکردنی کەچەڵی کردووە و تێیدا هاتووە، کە توانیویانە لە رێگەی چەوری پرۆتینی (ADSCS)ەوە تاڵە قژەکانی ژمارەیەک کەسی کەچەڵ درێژبکەنەوە.

هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، چەوری پرۆتینی (ADSCS) تیکەڵی خانە بنچینەییەکانی پێستی سەر دەکرێت و بەهۆیەوە، رێگە بۆ دووبارە دەرکەوتنەوەی تاڵە قژەکان دەکرێتەوە.

زانستکارانی زانکۆکە، تویژینەوەیان لەسەر ٣٨ کەسی کەچەڵی کردووە و دوای ١٦ هەفتە بۆیان دەرکەوتووە، چەورییە بەکارهینراوەکە کاریگەری باشیی هەبووە و یارمەتی دووبارە دەرکەوتنەوەی تاڵە قژەکانی داون.

کەچەڵی سێ هۆکاریی هەیە کە یەکەمیان بریتییە لە هۆکاری جینەتیکی (مانەوەی سیفەتەکانی باوانی کەسەکە) و هۆکاری هۆرمۆنی و هۆکاری ژینگەیی.