سەردێڕ:

کامێرایەکی نوێ توانای گرتنی ٧٠ ترلیۆن وێنەی لە یەک چرکەدا هەیە

فۆتۆ: 
2020-05-19

5588 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی بواری بەرهەمهێنانی کامێرا، جۆرێکی نوێ و پەرەسەندووی کامێرایان بەرهەمهێنا، کە توانای چرکاندنی ٧٠ ترلیۆن وێنەی هەیە لە یەک چرکەدا.

ئەو کامێرا نوێیە لەلایەن لی هۆنگ وانگ، پرۆفیسۆری ئەندازەی پزیشکی و کارەبایی لە پایمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوە زانستیەکان لە کویبێک پەرەیپێدراوە، کە توانای چرکاندنی وێنەی بە خێراییەکی زۆر و هەستیار هەیە.

ئەو کامێرایە خاوەنی سێنسەری تایبەتە کە توانای چرکاندنی ملیۆنان گرتەی وێنەیی هەیە کە خێراییەکەی هاوشێوەی خێرایی چاوتروکاندن و داخستن و کردنەوەی چاوەکانە بە شێوەیەکی خێرا، کە ئەمەش وا دەکات بە خێراترین کامێرای سەر زەوی هەژماربکرێت.

هاوکات، پرۆفیسۆر وانگ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو تەکنەلۆجیا و کامێرا نوێیە دەبێتە هۆی بەرفراوانکردنی بواری فیزیا و دەرگای نوێ بە ڕووی نەوەکانی داهاتوودا دەکاتەوە.

ئەو داهێنانە لەکاتێکدایە، لە ماوەی پێشوودا خێراترین کامێرا توانای چرکاندنی تەنها ١٠ ترلیۆن گرتەی هەبوو لە چرکەیەکدا، ئەمەش واتە خێرایی ئەو کامێرا نوێیە حەوت هێندەی کامێراکانی پێشووە و بەوەش دەبێتە خێراترین کامێرا لە جیهاندا.

نموذج الكاميرا الخارقة