سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2020-05-18

38204 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠، نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد بە جۆرێک یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە هەزار و ٧٦٢ دۆلار، نرخی یەک گرامیش ٥٦ دۆلاره.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٦ هەزار و ٦٩٣ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٦٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٩٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١٢ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.