سەردێڕ:

لە ناو خۆردا چی ڕوودەدات؟

فۆتۆ: 
2020-05-16

37147 جار خوێندراوەتەوە

گەردوونناسان هۆشدارییانداوە لە کەمبوونەوەی چالاکییەکانی خۆر و دەڵێن، "خۆر بەرەو سوڕی متبوون دەچێت" و ئەوەش، رەنگە لە ئەنجامدا ببێتە هۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرمی و بورکانی بەهێز لەسەر زەویدا.

زۆربەی توێژینەوەکانی ئەمدواییەی گەردوونناسان لەسەر خۆر، باس لە کەمیی چالاکیی و رۆشتنی دەکەن بەرەو سوڕی متبوون و لەوبارەشەوە، دکتۆر تۆنی فلیپی گەردوونناس بە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی راگەیاندووە، رەنگە هۆکاری کەمیی چالاکیی خۆر بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە سوڕی هێزە ناوکییەکەی خۆر گەیشتبێتە لوتکە و لە ئێستادا بە سوڕی کەمبوونەوە و متبووندا تێبپەڕێت.

لە ماوەی رابردوودا و لە توێژینەوەکی پەیمانگای ماکس پلانکدا هاتبوو، زانایان هۆشدارییانداوە لەوەی رەنگە خۆر لە کەمکردنەوەی چالاکییەکانی بەردەوام بێت و دواجار بە مەرگی خۆی کۆتایی پێبێت، بەڵام بۆ ئەوە ملیاران ساڵی دیکە دەخایەنێت.

ئەوەش هاتبوو، خۆرەکانی دیکەی ناوچەکەی ئێمە لە گەردووندا، پێنج هێندەی خۆرە ناسراوەکەی خۆمان کە سەرچاوەی ژیانە لەسەر زەوی، چالاکییان زیاترە.

بەپێی تێگەیشتنی ئێستای زانست، تەمەنی گەردوونی هەستپێکراو نزیکەی ١٤ ملیار ساڵی سەرزەوییە و تەمەنی خۆر چوار ملیار و ٦٠٣ ملیۆن ساڵ و تەمەنی زەویش چوار ملیار و ٥٤٣ ملیۆن ساڵە.