سەردێڕ:

وردەکاری دەفرە فڕیوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-05-14

25423 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، بەگوێرەی راپۆرتەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دەفرە فڕیوەکە لە شێوەی جانتا و قەبارەی بچوک و رەنگی رەساسی بووە.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی راپۆرتەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ڤیدیۆی دەفرە فڕیوەکە لە ساڵی ٢٠١٤دا گیراوە لەوکاتەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف-١٨ی ئەمریکی بەلایدا تێدەپەڕێت.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەوانی فڕۆکە جەنگییەکە هەوڵیداوە تا ئاستی بینینی ناو دەفرەکە نزیکی ببێتەوە، بەڵام نەیتوانیوە.

پێشتر، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا سێ کورتەڤیدیۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا، شتی نەناسراو (وەکو دەوترێت؛ دەفری فڕیو)ی نیشاندەدا کە بە خێراییەکی زۆر دەجوڵێن.

ئەگەرچی بەشێک لە چاودێران هۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیانە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەرقاڵکردنی خەڵکی وڵاتەکەی لەسەردەمی کۆرۆنادا دەگێڕنەوە، بەڵام بەرگری ئەمریکا لە ساڵانێکی زۆر لەمەوبەرەوە لە بابەتی دەفرە فڕیوەکانی کۆڵیوەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٢دا و بەهۆکاری ئەوەی کە بابەتی لەپێشتر هەیە بۆ خەرجکردنی پارە و توانا تیایدا، وازی لێهێناوە.