سەردێڕ:

ھاتوچۆی راپەڕین هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-14

4777 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەرین ڕایگەیاند،"سەرجەم هاوڵاتیانی سنورەکەمان ئاگاداردەکەینەوە کە تا ١ ى حوزەیرانى ٢٠٢٠، هیچ هاوڵاتیەک سزاى بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئوتۆمبێلی بۆناکرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ ى ئایارى ٢٠٢٠، بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،" سەرجەم هاوڵاتیانی سنورەکەمان ئاگاداردەکەینەوە کە تا ١ ى حوزەیرانى ٢٠٢٠، هیچ هاوڵاتیەک سزاى بەسەرچونی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئوتۆمبێلی بۆناکرێت، ئەم بڕیارەش تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ماوەى ڕۆژانى قەدەغەى هاتوچۆدا مۆلەت یان ساڵانەى ئۆتۆمبیلەکانیان ە سەرچووە."

ئەوەشخراوەتەڕوو،" ئەم بڕیارە تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە  لە نێوان ٤ ى ئازارى ٢٠٢٠، تاوەکو ١١ ئایارى ٢٠٢٠،  مۆڵەتی شۆفێری یان ساڵانەی ئوتۆمبێلەکانیان بەسەرچووە ."

لە ١٤ی ئازارەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێکرا، لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا بە چەند قۆناغێک درێژکراوەتەوە و لەو ماوەیەشدا بەهۆی راگرتنی دەوامی دامودەزگاکانی هەرێمەوە، مامەڵەی هاوڵاتیان راگیرابوو.