سەردێڕ:

هۆکارەکانی ژانەسەر لەکاتی بەڕۆژووبووندا و چارەسەرەکانی

فۆتۆ: 
2020-05-12

10345 جار خوێندراوەتەوە

ژانەسەر یەکێکە لە ئازارە باوەکان کە لە مانگی رەمەزاندا بەشێک لە ڕۆژوگران توشی دەبن، لە ماوەی بە ڕۆژووبووندا یاخود لەدوای ڕۆژووشکاندن ژانەسەر روودەدات.

ماڵپەڕی فۆشیا لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، دروستبوونی ژانەسەر لە ماوەی بە ڕۆژووبووندا باوە و زۆر کەس توشی ئەو گرفتە دەبێتەوە، لە نیشانە باوەکانی:

هەست بەئازارێکی توند دەکات لە سەریدا، لەدوای ٧٢ کاتژمێر لە نانخواردن کاریگەرییەکەی نامێنێت.

ئازارەکە زۆرکات سوکە و هەندێک جار مامناوەند یان توندە لە بەشی پێشەوەی سەردا.

لە دیارترین هۆکارەکانی ڕوودانی ژانەسەری ڕۆژوگران:

کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا

نەمانی بڕی کافاین لە جەستەدا

وشکبوونەوەی جەستە و ماندوێتی

-کەمبوونەوەی بڕی ئاو لە جەستەدا

چارەسەرەکەی:

ڕێگە دروستەکەی نەهێشتنی ژانەسەر لەکاتی بەڕۆژووبووندا ڕێکخستنی خۆراک و جۆری و بڕی خۆراکی دوو ژەمەکەیە لەگەڵ خواردنەوەی بڕی ئاو کە کەمتر نەبێت لە هەشت پەرداخ، پێش هەفتەیەک لە هاتنی مانگی رەمەزان هەوڵبدرێت بۆ کەمکردنەوەی خواردنەوە کافایینەکان، لەکاتی پەنا بردنە بەر دەرمانی ئازارشکێن راوێژ بە پزیشک بکرێت.

طرق علاج الصداع اثناء الصيام في رمضان - مجلة هي

 .ئ.ل