سەردێڕ:

بۆچی سەرکردەکانی کۆریای باکور دەرزییەک لەخۆیان دەدەن کە زێڕی تێدایە؟

فۆتۆ: 
2020-05-11

36364 جار خوێندراوەتەوە

کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور و بەشێک لە سەرکردە دیارەکانی وڵاتەکە جۆرە دەرزییەک لە خۆیان دەدەن کە بڕێک زێڕی تێدایە و بەمەبەستی چارەسەر و خۆپاراستن لە شێرپەنجە و خەڵەفان و پیربوون و قەڵەوی بەکاریدەهێنن.

گەورە زاناکانی کۆریای باکور پۆلێکی جیاوازی دەرمانی درەوشاوەیان دروستکردووە، کە بە وتەی خۆیان باشترە لە هەر دەرمانێکی دیکە کە لە جیهانی ڕۆژئاوادا بەردەستە، ئەم دەرمانەش کە ڕێژەیەک زێڕی تێدایە، تەنیا بۆ دەستەبژێرێک لە دەوڵەمەندان و سەرکردەکانی پایتەخت بەردەستە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی نیویۆرک پۆست، وڵاتەکە بەنیازە ئەم دەرمانە ڕەوانەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بکات، بە شێوەیەک کە لە نێو هەر قوتوویەکدا ڕێنماییەکانی بەکارهێنان بە زمانەکانی ئینگلیزی و چینی و ڕووسی دادەنرێت.

لە هەواڵێکی پیۆنگ یانگ تایمز، ڕۆژنامەی فەرمی وڵاتەکەدا هاتووە، یەکێک لەو دەرمانانە دەرزییەکە بەناوی "Nano-Gold Polysaccharide"ـەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای کۆریا موهیانگەوە پەرەیپێدراوە.

پەرەپێدەرانی دەڵێن، "دەرمانەکە کاریگەریی ئەرێنی هەیە لە چارەسەرکردن و خۆپاراستن لە جگەری چەور و هەوکردنی جگەر و سیرۆسیسدا، جگە لەمانەش سوودێکی زۆری بۆ ڕۆماتیزم و بەرزە پەستانی خوێن و بەساڵاچوون و خڵەفان هەیە."

ئەوەشیان وتووە، دەرمانەکە بۆ ئەو کەسانەش سوودی هەیە کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان و کحول بوون.

حقن طبية بجانب علبها الذهبية اللون