فۆتۆ:
2020-05-10
11472 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە ژمارهكاتییهكان و ده‌رهێنان و تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری، شۆفێران و هاوڵاتیان لە سبەینێوە ده‌توانن سه‌ردانی هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن و سەرەگرتن و تۆمارکردنی ناویش بە شێوەی ئۆنلاینە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، "سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیانی شاری هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بە مەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییەکان و دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، له‌به‌یانی رۆژی ١١ی ئایارەوە ده‌توانن سه‌ردانی هه‌ردوو به‌شی تۆمار و مۆله‌تی شۆفێری له هاتوچۆی هەولێر بكه‌ن".
ئاماژە بەوەشکراوە، "سیستمی وەرگرتنی مامەڵە و دانانی سەرە بۆ هاتن و راییکردنی مامەڵەکانیش بە ئۆنلاین دەبێت و هاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ بەشەکانی هاتوچۆ پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن".
دەتوانن کلیک لێرە بکەن، بۆ خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی کارتی سەردانیکردن و دیاریکردنی کات.
هـ.ئـ