سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمبوونەوەی مەگنسیۆم لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-05-10

12953 جار خوێندراوەتەوە

کەمبوونەوەی مەگنیسیۆم لە جەستەدا گرفتی تەندروستیی دروست دەکات، چونکە یەکێکە لە کانزا گرنگەکانی جەستە و ڕۆڵی سەرەکەی هەیە لەناو خوێندا.

ماڵپەڕی "هێڵسی لاین" ئاماژەی بەوەکردووە، کەمبوونی مەگنیسیۆم لە جەستەدا زۆرکات نەخۆشی درێژخایەنی بەدوادادێت، وەک نەخۆشی شەکرە و باش نەمژینی ماددە خۆراکییەکان و کۆکەی بەردەوام و گرفتەکانی هەرس.

ئەو کەسانەی کە مەگنیسیۆم لە جەستەیاندا کەمە ئەم شەش نیشانەیان تێدا دەردەکەوێت:

گرژبوون و ئازار لە ماسولکەکانی لەشدا

گرفتی دەروونیی دروست دەکات وەک کەمبوونەوەی تەرکیز و بێهۆشکەوتن و خەمۆکی.

فشەڵبوونی ئێسک، ڕەنگە بە بەرکەوتنێکی سوک زیان بە ئێسک بگات.

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

نەخۆشی رەبووە، چونکە کالسیۆم لە ماسولکەکان و ئیسفەنجی سییەکان کۆدەبێتەوە و بڕی پێویست هەوا وەرناگرێت.

تێکچوونی لێدانەکانی دڵ کە زۆرکات ژانەسەر و سەرگێژخواردن و بوورانەوەی لەگەڵدا دەبێت.