سەردێڕ:

حەوت رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە

فۆتۆ: 
2020-05-09

22199 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە لە مانگی رەمەزاندا توشی نارەحەتی و ئازار دەبنەوە، ئەویش بەهۆی تێکچوونی سیستمی خۆراک و کەمبوونەوەی خواردنەوەی ئاو.

عەبدول کەریم سویدا پزیشک لە بواری نەخۆشییەکانی گورچیلە کۆمەڵێک رێنمایی بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشییەکانی گورچیلە خستووەتەڕوو لە مانگی رەمەزاندا، ئەوانیش:

١.خواردن بە هێواشی بخورێت و بجورێت

٢.ژەمی ئێوارە سوک بێت و لە خواردنە قورسەکان و ئەوانەی دەوڵەمەندن بە چەوری دوربکەونەوە.

٣.دوربکەونەوە لە ئیشە هەویرییەکان کە بە زەیت ئامادە دەکرێن، بەڵکو ئەوانە بخۆن کە بە فڕن ئامادە دەکرێن.

٤.پێویستە خواردن بە رێگەی تەندروست ئامادەبکرێت واتە بکوڵێنرێت نانیش بە باشی برژابێت.

٥بڕی خوێ لە خواردنەکان کەمبکرێنەوە بۆ کەمبوونەوەی فشاری خوێن و هەستی تینوێتی.

٦لەو خواردنانە دوربکەونەوە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک مۆز و مێوژ و شەربەتی مێوژ و تەماتە و هەنجیر و نیسک و شیر و خورما، یاخود دەتوانیت لە رۆژێکدا دەنکێک بۆ سێ دەنک خورما بخۆیت.

٧ئاگاداری جۆری خواردنی پڕۆتین بن نمونە لە گۆشتی دەستکرد و لە قوتونراو دوربکەونەوە، دەتوانیت لەبری ئەوە گۆشتی سوری نوێ و ماسی و مریشک بخۆن ئەویش دوای ئەوەی چەورییەکانیان لێکرابێتەوە و بە باشی کوڵێنرابن.

9 علامات تنذر بالفشل الكلوي - البيان الصحي - صحة وسعادة - البيان

ئ.ل