سەردێڕ:

ڤایرۆسی کۆرۆنا چی لە فڕۆکە نوێکەی ترەمپ کردووە؟

فۆتۆ: 
2020-05-07

9664 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤارێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو دوو فڕۆکە نوێیەی کە بڕیاربووە بۆ سەرۆکی وڵاتەکە ئامادەبکرێت، بەهۆی کۆرۆناوە دواکەوتووە.

گۆڤاری "Popular Mechanics" بڵاویکردەوە، دوو مانگ لەمەوبەر کۆمپانیای بۆینگی بواری فڕۆکەسازیی دەستیکردووە بە گۆڕینی دوو فڕۆکەی جۆری 747-8 بۆ فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا و وابڕیاربووە تاوەکو ٢٠٥٠ ئەو دوو فڕۆکەیە لە خزمەتی سەرۆکەکانی ئەمریکادا بن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کۆرۆناوە، کۆمپانیای بۆینگ داوای ١٦٨ ملیۆن دۆلاری دیکەی کردووە بۆ تەواوکردنی فڕۆکەکە، چونکە زیانەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، زیانێکی زۆری بەو کۆمپانیایەش گەیاندووە.

باس لەوەشکراوە، ئەو فڕۆکەیەی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ئامادە دەکرێت لە داهاتوودا جێگای فڕۆکەی" VC-25A" دەگرێتەوە کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لە کاردایە.

هەر لەبارەی تایبەتمەندی فڕۆکەکەوە هاتووە، کۆمپانیای بۆینگ بە جۆرێک دیزاینی فڕۆکەی سەرۆکایەتی رێکدەخاتەوە کە لە حاڵەتی پێویستدا، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە فڕۆکە ئاساییەکان پێویستی بە نیشتنەوە نەبێت و هەموو پێداویستییەکانی تێدا بێت.

بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای بۆینگ بۆ ماوەی ١٤ رۆژ هەموو کارەکانی وەستا و زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندیشی توشی کۆرۆنا بوون، چاوەڕێدەکرێت ئامادەکردنی فڕۆکەکە دوابکەوێت.





طائرة الرئيس دونالد ترمب