سەردێڕ:

ئەو هەڵانەی لە پارشێودا زیان بە تەندروستی دەگەیەنن

فۆتۆ: 
2020-05-06

9783 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر لەکاتی پارشێوکردندا تووشی هەندێك هەڵە دەبن کە لەجیاتی ئەوەی سوودی هەبێت بۆیان، زیانیان پێدەگەیەنێت و لەکاتی رۆژوگرتندا تووشی بێتاقەتی و لاوازییان دەکات.

ماڵپەڕی " fearthehellfire" ئاماژەی بە دیارترینی ئەو هەڵانە کردووە کە لە پارشێودا دەیانکەین و ئەگەری هەیە لەکاتی رۆژوو گرتندا زیانیان بۆ تەندروستیی هەبێت، بەم جۆرە:

١. زۆر خواردنەوەی ئاو:

خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو لە پارشێودا، نابێتە هۆی رزگاربوون لە تینوێتی تەنها دەبێتە هۆی زیادبوونی رادەی میزکردن و کەمبوونەوەی سۆدیۆم لە خوێندا، کە ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە حاڵەتی ژەهراوی بوون بە ئاو.

٢. خواردنی سوێر:

دەبێت دووربکەونەوە لە خواردنی سوێرەکان، چونکە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە و بەرد و خوێیە زیادەکان.

٣. زۆر خواردنی بەهاراتەکان:

باشتروایە ئەو خواردنانە نەخۆن کە بڕێکی زۆر بەهاراتیان تێدایە، چونکە دەوڵەمەندن بە سۆدیۆم و دەبنە هۆی قەتیسبوونی ئاو لە جەستەدا.

٤. خواردنەوەی چا:

خواردنەوەی چا لە پارشێودا کاریگەریی لەسەر کرداری هەرس دەبێت و رێگە لە جەستە دەگرێت کە بتوانێت ئاسنی ناو خواردنەکان بمژێت.

٥. خواردنی چەور:

خواردنی چەور دەبێتە هۆی زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە و دڵەکزێ و تێكچوونی هەرس و تینوێتی زۆر و ماندوێتی و قورسبون دوای رۆژووشکاندن.

٦. خواردنە چەورەکان:

زۆر خواردنی خواردنە سوورکراوەکان دەبێتە هۆی قورسبوونی کرداری هەرس، ئەمەش وادەکات تووشی خاویی و تەمبەڵی ببن.

ژ.ن