سەردێڕ:

وێنە.. دوای ٢٤٠ ساڵ گەورەترین باڵندەی ڕاوکەر دەرکەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-05-06

76428 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای تێپەڕبوونی ٢٤٠ ساڵ گەورەترین باڵندەی ڕاوکەر لە ئاسمانی بەریتانیادا بۆ جارێکی دیکە دەرکەوتەوە.

ڕۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەڵۆیە کلکی سپییە و درێژی باڵێکی دەگاتە زیاتر لە دوو مەتر و نیو، لە سەدەی ١٨ لە باشوری ئینگلتەرا دەرکەوتووە، بەڵام ساڵانێکی زۆرە بەهۆی راوکردنی هەرەمەکی و نایاساییانە لە ئاسمانی وڵاتەکەدا نەبینراونەتەوە.

دواینجار، کە ئەو جۆرە باڵندەیە  بینرابوو لە ئینگلتەرا ساڵی ١٧٨٠ بووە، لە دوورگەی وایت بینراوە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩١٨ بە یەکجاری دیارنەماون.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، پاسەوانانی دارستانەکان دەریانخستووە کە دووبارە ئەو جۆرە باڵندە دەگمەنە دەرکەوتووەتەوە.

ساڵی رابردوو نزیکەی شەش هەڵۆی کلک سپی لە دوورگەی وایت ئازادکراون، ئەمە وەک پڕۆژەیەکی پێنج ساڵیی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ئەو جۆرە باڵندەیە بۆ باشوری ئینگلتەرا، ئێستاش ئەو شەش هەڵۆیە لە دارستانەکانی سکۆتلەندا هاتوچۆ دەکەن.

هەڵۆکان لە ڕێگەی ئامێرێکەوە کە بە جەستەیانەوە بەستراوە، چاودێری رەفتار و شوێنەکانیان دەکرێت، ئەو گروپە زانستییە دەریانخستووە کە شەش هەڵۆیان گەڕاندووەتەوە سروشت و ڕایانگەیاندووە، هەڵۆکان زیاتر لە وەرزی زستاندا مت دەبن و لە وەرزەکانی دواتردا چالاکییان دەستپێدەکاتەوە.

هەڵۆی کلک سپی تەمەنیان بە نزیکەی چوار بۆ پێنج ساڵ دەخایەنێت، تایبەتمەندی دانیشتن و چاوەڕوانیان هەیە، بەجۆرێک بۆ نێچیرەکەیان دادەنیشن تا کاتی گونجاو چاوەڕێیان دەکەن، لەبری ئەوەی ماوەیەکی درێژ ببڕن بۆ راوکردن و دواکەوتنی نێچیرەکەی.

انقرضوا في المملكة المتحدة في عام 1918