سەردێڕ:

هواوی مۆبایل بە نرخی ٩٥ دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

فۆتۆ: 
2020-05-04

10497 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای هواوی رایگەیاند، دەستی کردووە بە فرۆشتنی چەند نمونەیەك لە نوێترین مۆبایلەکانی کە لەناویاندا مۆبایلی "HONOR 9S"تێدایە کە نرخی ٩٥ دۆلار دەبێت.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی " البيان" ئاماژەی بەوەکردوە، وێڕای ئەوەی ئەم مۆبایلە نرخکی هەرزانی هەیە، بەڵام کۆمەڵێك تایبەتمەندی باشی تێدایە، لەوانەش قەبارەی شاشەکەی ٥.٤٥ ئینج دەبێت، و روونییەکەی (١٤٤٠\٧٢٠) پێکسڵە.

رامی مۆبایلەکە ٢ گێگابایت دەبێت، میمۆری ناوەکیشی ٣٢ گێگابایتە، پاترییەکەی ٣٠٠٠ میللی ئەمپێرە، کامێرا سەرەکییەکەی بە روونی هەشت مێگاپێکسڵە، کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپێکسڵە، جێی سەماعەکانی ٣.٥ ملم، سیستمەکانی دیاریکردنی شوێنی مانگی دەستکرد و وەرگری رادیۆی FM تێدایە.