سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی بەیەکدادانی دوو فڕۆکە بەهۆی رەشەباوە

فۆتۆ: 
2020-05-04

27630 جار خوێندراوەتەوە

رەشەبای بەهێز بووە هۆی ئەوەی دوو فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی حەمەدی نێودەوڵەتی لە قەتەر بەیەکدا بدەن.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "روسیا تودەی" ئاماژەی بەوەکردوە، کامێراکانی چاودێری ساتی بەیەکدادانی دوو فڕۆکەیان تۆمارکردووە، کە یەکێکیان بەهێزەوە بەرەو لای ئەوی دیکەیان دەڕوات و خۆی پێدا دەکێشێت.

هێڵە ئاسمانییەکانی قەتەر لە راگەیەندراوێکدا لە تویتەر ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە، کە رەشەبایەکی بەهێزی لەگەڵدا بووەم فڕۆکەیەك کە لە جۆری (800-787) بووە لە کاتی وەستاندا بەهۆی هێزی بایەکەوە لەشوێنی خۆی جوڵاوە و خۆی کێشاوە بە فڕۆکەیەکی دیکەدا لە مۆدێلی (900-A350).

هەروەها هێڵەکانی قەتەر ئاماژەیان بەوەکردووە، فڕۆکەکە بەشێوەیەکی سەلامەت راگیرابوو، بەهۆی ئەوەی گەشتەکان و هەموو جوڵەکانی ناو فڕۆکەخانەکان وەستابوون، چونکە هیچ گەشتیارێك لەوێ نەبوو، بەڵام بەهۆی بەیەکدا دانەکەوە فڕۆکەکە تاڕاددەیەك زیانی بەرکەوتووە.