سەردێڕ:

وێنە.. لە پارێزگایەکی عێراق ژنێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

فۆتۆ: 
2020-05-02

8315 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگایەکی عێراق ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە سکێک چوار منداڵی بووە، کە سێ کوڕ و کچێکە و تەندروستییان جێگیرە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە نەخۆشخانەی فەلوجەی تایبەت بە ژنان و منداڵان لە پارێزگای ئەنبار ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە سکێک چوار منداڵی بووە، ڕەگەزی منداڵەکانیش سێ کوڕ و کچێکن.

فائیزە کەمال پزیشکی ئافرەتان ڕایگەیاندووە، لەدایکبوونی منداڵەکان بە نەشتەرگەریی بووە، دوای ئەوەی دووگیانییەکەی سروشتیی بووە لە مانگی خۆیدا بووە، تەندروستیی دایک و منداڵەکان باشن.

ئەو گروپە پزیشکییەی کە بەشداربوون لە نەشتەرگەرییەکەدا پێکهاتبوون لە: فائیزە کەمال، پزیشکی سڕکەر ئەحمەد موجبەل و یاریدەدەرەکەی عەبدولرەحمان عەدنان و زەیدون هاشم، لەگەڵ یاریدەدەر لە نەشتەرگەرییەکەدا سەمیرە سەمیر و مونا داود، بەرپرسی هۆبەی نەشتەرگەریی بۆ منداڵبوون بەسام شاکر.

ئ.ل