سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. یەکەم داینەسۆری ئاوی لە جیهاندا دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-05-01

10886 جار خوێندراوەتەوە

تیمێک لە شوێنەوارناسانی جیهانی یەکەم پاشماوەی دایناسۆڕی ئاوییان لە باشووری رۆژهەڵاتی مەغریب دۆزییەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی حوڕە، ئەو تیمەی شوێنەوارناسان کە شارەزاییان هەبوو لە شوێنپێی ئاژەڵاندا، بە دووری ٣٠ کیلۆمەتر لە شاری ئەرفود لە باشووری رۆژهەڵاتی مەغریب، پاشماوەی دایناسۆڕی ئاوی (سپینۆسۆرەس)یان دۆزیووەتەوە کە درێژیەکەی ١٣ مەترە .

زانایان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، مێژووی ئەو دایناسۆرە بۆ نزیکەی١٠٠ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.